دوای رووداوەكانی دوێنێی هەڵكوتانە سەر ماڵ و باخ و دەزگای چاودێر، مەلا بەختیار ماوەی تەنیا 72 سەعاتی بۆ بافڵ تاڵەبانی داناوە تا بەبڕیارەكەیەدا بچێتەوە، لەدوای ئەوەی هەڵوێستی توندی دەبێت و ئەو كارە ناكۆكی لەنێوان دەباشان و دەزگای زانیاری دروست كردووە.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئەیلوول، سەرچاوەیەكی نزیك لەمەلا بەختیار، راگەیاند، ئەو كارەی دوێنێی یەكێتی، بڕیارێكی هەڵە و نابەجێ بوو بەرانبەر كەسایەتیەكی دیار و شۆڕشگێری وەك مەلا بەختیار.
زیاتر گوتی، زانیاری نوێ ئەوەیە كە مەلا بەختیار سێ رۆژی بۆ بافڵ داناوە، تا لەو كار و بڕیارەی پەشیمان ببێتەوە و دۆخەكە وەك پێش پێنجی ئەیلوول لێ بكاتەوە.
سەرچاوەكەی نزیك لەمەلا بەختیار، ئاشكرای كرد حەزدەكەین رای گشتی كوردستان بزانن كە دوای ئەو سێ رۆژە بینایەكی گەورەتر دابین دەكرێت و بنكەی جەماوەری ناوبراو فراوانە، مەلا بەختیار تەنیا نییە و هەر كاتێك بیەوێت تا راگەیاندنی رەوتی نوێی چەپ لەكوردستان هەنگاو دەنێت و لەزاخۆوە تا خانەقین لەهەموو توێژەكانی كوردستانی لەگەڵە.
لە ئێوارەی رۆژی پێنجی ئەیلوولەوە، بە بڕیاری بافڵ هێزەكانی كۆماندۆ و ئۆپراسیۆن و بەشێك لەدژەتیرۆر لەدەزگای چاودێر و ماڵ و باخی مەلا بەختیار بڵاوەیان پێكراوە و سلێمانیان لەشاری رۆشنبیریەوە كردووەتەوە سەربازگە.
وەڵام بدەوه