Kurdistan Press - مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی: شكۆی یەكێتی هی ئێوە نییە هی ئێمەیە مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی: شكۆی یەكێتی هی ئێوە نییە هی ئێمەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی: شكۆی یەكێتی هی ئێوە نییە هی ئێمەیە

بەشێك لە قسەكانی مەلا بەختیار لە بەرامبەر هێرشەكەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی بۆ سەر دەزگا و بارەگاكانی سەر بە مەلا بەختیار

- ئەوەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی بەرامبەر بە ئێمە دەیكەن مام جەلال لە گۆڕەكەی ڕادەچڵەكێنێ

- هەرچی ئەرز و دەباشان و دەوروبەری دەباشان و بەكرەجۆ و جێگەی مەسڵەحە و هەرچی شوێنی بازرگانی هەیە داگیریان كردووە، كەس نازانێ ئەم هەموو داهاتە بۆ كوێ دەڕوات؟ بە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی دەڤەری سلێمانییە بۆ كوێ دەڕوا؟

- گوێ نادەنە ئەو هەموو ناڕەزایەتییەی خەڵك كە لەسەریان هەیە، بەردەوام دەبن لەم شەرمەزارییە، لە باتی ئەوەی بە خۆیاندا بچنەوە و كادیرە نانبڕاوەكان ئاشت بكەنەوە و هەزاران تێكۆشەر ئاشت بكەنەوە، 

- هەر راپرسییەك دەكرێ یەكێتی ناتوانێ لە نەوەی نوێش بباتەوە. هەموو راپرسییەكان دەڵێن لیستی یەكێتی لە خوار پارتی و هەندێك لە لیستەكانی ترەوەیە. سێ راپرسیم خوێندۆتەوە ئەنجامەكەی مایەی نیگەرانییەكی گەورەیە بۆ یەكێتی و مێژووی یەكێتی.

- یەكێتی هەر تاوانێك ئەنجام بدات، ئێمە بە هەڵوێستێكی شەرەفمەندانە و بە ئارامی وەڵام دەدەینەوە، بەرنامەی ئەڵتەرناتیڤی خۆمان دەخەینە ڕوو، ئێمە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راستەقینەین، چونكە گەندەڵ نین، كۆمپانیامان نییە، ئەرزەمان داگیر نەكردووە. 

- بۆیە ئێمە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاراستەی گۆڕانكارین، مینبەری فرەمینبەرین، شكۆی یەكێتی هی ئێوە نییە هی ئێمەیە، مێژووی یەكێتی هی ئێمەیە هی ئێوە نییە. یەكێتی هەرچی كارەساتی بەسەر هاتووە ئێمە هەڵمانستاندۆتەوە ئێوە هەر لە وڵاتیش نەبوون، هەرزەكارێك بوون لە ئەورووپا، ئەگەر كوڕی مام جەلال نەبوونایە ئێوە چۆن ئەو هەموو پۆستەتان دەست دەكەوێ؟

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه