ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر دەزگای چاودێر لە سلێمانی و ئەو پاسەوانانەی لەوێ بوون چەکەکانیان لێ وەرگیراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر دەزگای چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی و چەک لە هەموو پاسەوانەکانی دەزگاکە وەرگیراوە و پێیان گوتوون بڕۆنەوە ماڵەوە. دەزگای چاودێر، دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە و لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چاپکردنی ڕۆژنامە و چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی کاری کردووە، مەلا بەختیار لە دوایین بەرپرسیارێتییەکانی لەنێو یەکێتی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بوو.
وەڵام بدەوه