Kurdistan Press - چەند حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە؟ چەند حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە؟

بۆ ڕێگریكردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆلێرا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی (كۆلێرا) سكچوونی توند لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر كۆبوویەوە و بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان، جەختیان لەسەر دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەكان كردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 9ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە بەسەرپەرشتی د. دلۆڤان محەممەد فاتیح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی (كۆلێرا) سكچوونی توند كۆبوویەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە قەسەر لەسەر "ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکرن لە بڵاوبوونەوەی (کۆلێرا) سکچوونی توند لەسنووری شاری هەولێر و ئامادەکاری لەسەر پرسی پێداویستی پزیشکی، تاقیگەیی، دەرمانی چارەسەر، پشکنینی ئاوی بیرەکان، پشکنینی تانکەری ئاوی خواردنەوە و گشتاندنی ڕێنماییەکان و هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتیان لە ڕێگەی بەشی ڕاگەیاندن و هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و سۆشیاڵ میدیا و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە شوێنە گشتییەکان و چێشتخانەکان و شوێنە گەشتیارییەکان." كراوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەشدا ئەندامانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا و بەشە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێدراون بۆ جێبەجێكردنی ڕێكار و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه