Kurdistan Press - ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

بە‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌،ب هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ شاری هه‌ولێر جیاواز ده‌بێت، كه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، ئاگری نه‌ورۆز وه‌ك دیاریكراوه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كرێتەوە، ژماره‌ی ئاماده‌بووانیش زۆر دیاریكراو ده‌بێت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ئاماده‌ی ده‌بن ئه‌ویش به‌ په‌یڕه‌وكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

قایمقامی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به‌هۆی كۆرۆنا دووه‌م نه‌ورۆزه‌ نه‌توانراوه‌ فێستیڤاڵی ساڵانه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، كه‌ له‌ 11ی ئادار ده‌ستیپێده‌كرد و 2ی نیسان كۆتایی ده‌هات.

داوای له‌ هاووڵاتیانیش كرد، خۆیان بپارێزن و به‌ دووربن له‌ كۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌ی زۆر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان سه‌لامه‌ت بن و دوور له‌ كۆرۆنا نه‌ورۆز بكه‌ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه