نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به وه‌كاله‌ت كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئه‌ركی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له كاتی مانه‌وه‌یان له عێراق ماوه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكاری و پشتگیری‌یان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگ و پێویسته و دووپاتی له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانی پاك و ڕوون به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه كۆردۆن ستایش و پێزانینی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و مامه‌ڵه‌ی دروست و واقیعییانه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشان دا، پابه‌ندیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به پشتگیری له سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
وەڵام بدەوه