ئەمرۆ دووشەممە 19ی 8ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ماوەیەکە گروپێک کە خەڵکی شارەکانی خواروی عێراق و هەرێمی کوردستانن ،هەڵساون بەدورست کردنی چەند هەژمارێکی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نرخی (١٠٠)دۆلاری ئەمریکی بە (١٣٢،٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی دەگۆڕنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشت بکەن.
ڕاشیگەیاندووە: ئەم گروپە بەچەند ژمارە مۆبایلی جۆراوجۆر بەڕێگای تۆڕی (وتس ئاپ) دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکەو داوای (پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ماستەرکارت یان فیزەکارت)ی کەسەکە دەکەن، دوای چەند خولەکێک داوای (کۆد/ژمارەی) نهێنی سەر هەژماری بانکیی یەکەت لێ دەکات و لە دوای پێدانی ئەو (کۆد/ژمارە) نهێنیە ڕاستەوخۆ هەر بڕەپارەیەک لەسەر هەژماری بانکیەکەت هەبێت دەستی بەسەردا دەگرێت ، لە ماوەکانی ڕابرو چەند دیاردەیەک لەم شێوە ڕویداوە و بڕەپارەیەکی هاوڵاتیان دزراوە،بۆیە داوا دەکەین خۆتان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانەو متمانەیان پێ مەکەن.
وەڵام بدەوه