لە تەئەڤیڤ، بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوە و كەسێك گیانی لەدەست داوە و كەسێكی دیكە بریندار بووە، تا ئێستا هۆكار و ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرا نەبووە.
ئەمشەو 18/8/2024، دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە تەلئەڤیڤ پایتەختی ئیسرائیل، بۆمبێكی چێندراو تەقیەوەتەوە و كەسێك گیانی لەدەست داوە.
ئاماژە بەوە كراوە، رووداوەكە لە كاتژمێر هەشتی شەو رووی داوە و ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە ناسنامەكەی ئاسكرا نەبووە و كەسێكی دیكەش بریندارە.
رۆژنامەی مەعارف، روونی كردووەتەوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە، ئەو كەسە بووە كە بۆمبەكەی داناوە.
هاوكات كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، ئەوەی خستۆتە ڕوو، بەر لە تەقینەوەكە كەسێكی گومانلێكراو كە جتایەكی بەدەستەوە بووە و جلوبەرگی درێژی لەبەربووە، لەكامێراكانەوە دەركەوتوە.
پۆلیسی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و بۆ ئەوەی بزانرێت رووداوەكە چی بووە.
وەڵام بدەوه