پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە هەولێر زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر دابینکراوە، ئامادەکاریش کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ 100 هەزار کەس.
وێنە گەورەکە: یەک مانگ لەبەردەم فەرمانبەران ماوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی و شارەوانیی هەولێر سەرقاڵی هەنگاوی تەکنیکیی و هونەرییە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێر
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوت، "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە." ئامادەسازی کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ سەرووی نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەر، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بەگوێرەی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان زەوی تەرخان دەکرێت. سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی گوت.
وەڵام بدەوه