گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێكی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی 500 كه‌س له سنووری هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه پڕۆسه‌كه له قۆناغی كۆتایدایه.
له دوایین سه‌ردانی بۆ سنووری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی 500 كه‌سی له‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له پارێزگاكه‌دا واژوو كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی ئاب، پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، پڕۆسەی دامەزراندنی 500 کەس بۆ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست لەقۆناغی کۆتایدایە، هەموو ئەوانەی داوای دامەزراندنییان کردووە بەپێی خاڵبەندی سەیری مەلەفەکانییان کراوە و لەکاتی ڕاگەیاندنی ناوەکان هەرکەس خاڵەکانی خۆیی و هۆکاری دامەزراندنەکەی دەخرێتە بەردەستی.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف دەبێت و هیچ دەستوەردانێکی حزبی تێیدا قبوڵکراو نەبووە.
وەڵام بدەوه