Kurdistan Press - لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان باسی گرنگیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان باسی گرنگیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان باسی گرنگیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

ماوەی دوو ڕۆژە کۆنفرانسێک لەژێر ناوی (ئاشتی و  پێکەوەژیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ)دا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوە دەچێت، ئامانج لە کۆنفرانسەکە ئەوەیە دەستوور میحوەری هەموو کێشەکان بیت بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی لە عێراق، نزیکەی ٥٠ ڕێکخراوەی لۆکاڵی و نێودەوڵەتی بەشدارن.لە کۆنفرانسەکەدا چەندین کەسایەتیی پێکهاتەکان و ئایینزاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پشکدارییان کرد، ئەم کۆنفرانسە لەلایەن چەندین ڕێکخراوەوە ڕێک خرابوو کە پڵەی ڕاوێژکارییان هەیە، لەوانە سەنتەری زاگرۆس و پەیمانگای ژنێف بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە سویسرا و ٦ ڕێکخراوی دیکە.

 

چەندین وتاری گرنگ لە کۆنفرانسەکەدا لەبارەی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە پێشکەش کران و تێیدا زۆر بەوردی تیشک خرایە سەر ئەو یاسایانەی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهاتەکانەوە هەیە، وەک یاسای ژمارەی ٥ی ساڵی ٢٠١٥ و تیشک خرایە سەر ئەو ڕەشنووسی دەستوورەی کوردستان کە هەموو مافەکانی پێکهاتەکان تێدا پارێزراوە.شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بەشدارییان کرد، شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێک هاتبوون لە: د. جەعفەر ئێمینکی، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، د. نەوزاد هادی، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، د. مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و، چەندین وتار لە کۆنفراسەکەدا پێشکەش کران.

 

د. جەعفەر ئێمینکی، لە وتارەیەرەکیدا زۆر بەقووڵی باسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەو خیتابەدا ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕوونی ئاماژەی پێ درا و باسی مەبدەئی شەراکەت و ڕۆلی پێکهاتەکان هەر لە هەرێمی کوردستان لە سەردەمی شاخەوە تا شار کرا، هەروەها باس لە ڕیگەچارەسەرەشیان کرد کە دەبێت عێراقیش هەمان ڕێچکەی هەریمی کوردستان بگرێتە بەر بۆ ئەوەی مافی پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.لە لایەکی دیکەوە، د. جەعفەر ئێمینکی سڵاو و ڕێزی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گەیاندە ئامادەبووان و، هەموو ئەو خاڵانە باس کران لە نێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق، ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لەبارەی پێکهاتەکانەوە.

 

هەروەها باسی ڕۆلی پێشمەرگەی کرد کە ناوچەی ئێزدی و مەسیحییەکانیان ڕزگار کرد و نەیانهێشت کلێسەکان بڕووخێنن.لە لایەکی دیکەوە، د. نەوزاد هادی باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیی بۆ پێکهاتەکان و هەروەها باسی گرنگیی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان کرد و گرنگیدان بە پێکهاتەکان و بەتایبەت مەسیحییەکان و بۆ بەقەزاکردنی عەنکاوە کە ناوچەیەکی مەسیحینشینە و، هەروەها باسی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێم بە پێکهاتەکان کە لە دەسەڵاتی تەشریعیدا ئەم پێکهاتانە کۆتایان هەیە و دەشتوانن بە ئازادانە نوێنەراتیی خۆیان بکەن.

 

باسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردانی ئێزدییشی کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە دەدات و ئەمە یەکێکە لە ئەولەویاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.بڕیاریان دا سازدانی ئەم کۆنفراسە بەردەوام بێت، تەواوی بڕگە و خاڵەکانی کۆنفراسەکە لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاو دەکرێتەوە و ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفراسە دەدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

لەو بارەیەوە، کاردۆ سەرباز، سەرۆکی پەیمانگای ژنێف بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان، یەکێک بوو لە بەشداربووەکانی ئەم کۆنفراسە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە کۆنفراسەکەدا باسی ئەو پێکەوەژیانە کرا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگوزەرێت و ئەوەی لە چ ڕادەیەکدایە.''

 

کاردۆ سەرباز گوتیشی: ''باسی ئەو جیاوازییە کرا کە چۆن هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەدات و هەروەها ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و، سەرۆک مەسرور بارزانی کە گرنگییەکی گەورە بە پێکهاتەکان دەدات و توانیمان ئەو واقیعە جوانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە بگەیەنینە ئەم سەکۆ گرنگە جیهانییە.''

 

کاردۆ سەرباز ئاماژەی بەوەش کرد: ''باسی ئەو ئازادییەشمان کرد کە هەرێمی کوردستان بە پێکهاتەکانی دەدات و بەرگری لە پێکهاتەکان دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان ئێستا لە ناوچەکەدا بووەتە مەڵبەندێکی گرنگی پێکەوەژیان و کار دەکەین پەرە بەو کارە بدەین و زیاتر سومعەی جوانی کوردستان بگەیەنینە سەکۆکانی جیهان.''

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه