Kurdistan Press - گەرمای بەتینی ھاوینە بەردەوام دەبێت گەرمای بەتینی ھاوینە بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمای بەتینی ھاوینە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ شەممە 17/8/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "سەرەتا لە پلەکانی گەرماوە بۆ رۆژانی داھاتووم وە تا کۆتایی مانگ بە گشتی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە ئارادا نیە و پێشبینی ناکرێت شەپۆلی بەتینی گەرما یان نزمبوونەوەیەکی بەرچاو و ھەستپێکراو بەسەر پلەی گەرمیدا بێت بۆیە گەرمای ھاوینە لە ناوچەکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ کەمێک سەروو ئاسایی بەدرێژایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و ھەندێک رۆژیش کەمێک نزمدەبێتەوە، بەڵام بەجۆرێک نابێت ھەست بە فێنکی یان گۆڕانکاری بکرێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "بەھۆی زیاتر چالاکبوونی بارانی وەرزی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی و باشووری ئێران و ھاتنی شێیەکی زۆر لەو ماوەیەدا ئەگەر ھەیە لە رۆژەکانی کۆتایی ئەم مانگە ھەورەبرووسکە و بارانی بەخوڕ زیاتر بەرەو سەرەوە جوڵە بکات و ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سعوودیەش بگرێتەوە و بە کاریگەرییەکی لاوازیش ھەر لە ھەمان ماوەدا پێشبینی دەکرێت ئەو حاڵەتە بە لاوازی بگاتە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئاسمان بە زۆری بگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم لە ھەندێ شوێندا لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەبرووسکە."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو کە بە گشتی ئەو بارانە کاریگەری نابێت بۆ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه