Kurdistan Press - ئاسایشی ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران ئاسایشی ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایشی ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرا كراون كە تۆمەتبارن بە دزینی 12 ماتۆڕسكیل لە چەند گەڕەكێكی هەولێر.

ئەمرۆ شەممە 17/8/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە چەند تاوانێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە چەند گەڕەکێکی ناوشاری هەولێر.

روونی دەكاتەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م، ف، ع) و(هـ ، هـ ،ل) ئاشکرا بکرێن، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کران.

دووپات لەوە كراوەتەوە لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەرکەوت (١٢) ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیانیان دزیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه