Kurdistan Press - فەرمانبەرێک 250 ملیۆن دزیوە فەرمانبەرێک 250 ملیۆن دزیوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانبەرێک 250 ملیۆن دزیوە

میدیایەكی عێراقی بڵاوی كردەوە كە یەكێك لە فەرمانبەرەكانی گومرگ لە ئیدارەی گەرمیان 250 ملیۆن دیناری دزیوە و وردەكاریەكی كەمیشی لەبارەی فەرمانبەرەكەوە بڵاو كردووەتەوە. 

ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2024، ماڵپەڕی "بەغداد یەوم"ی عێراقیی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگەدارەوە بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانبەرێكی حكوومی لە ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەستاوە بە دزینی چارەگە ملیارێك "250 ملیۆن دینار". 

سەرچاوەكە ئەوەیشی گوتووە، ئەو كەسەی بە كارەكە هەستاوە ماوەی 15 ساڵە لە یەكێك لە خاڵە گومرگییەكانی ناوچەكە فەرمانبەرەو دوای ئاشكرابوونیشی دەست كراوە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە. 

میدیا عێراقییەكە ئاماژەیشی كردووە كە پارە دزراوەكە "250 ملیۆن دینار" پارەی باج و داهات و رسوماتی خاڵە گومرگییەكە بووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه