Kurdistan Press - پەیامێک لە بارزان قەسابەوە پەیامێک لە بارزان قەسابەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە بارزان قەسابەوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەر كەسێك چەك ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 16/8/2024، بارزان قەساب، بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، هیوادارن لە بانگەشی هەڵبژاردندا، هیچ رووداوێكی نەخوازراو روو نەدات و وەك خۆی بەڕێوە بچێت.

هەروەها داوا لە لایەن و حزب و كەسایەتییەكان دەكات، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە رێگە پێدراو نییە.

هاوكات داوای ئەوەش دەكات كەس چەك نەبەخشێتەوە، لەبەر ئەوەی لە رێگای داواكاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەك سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا