له یادى (78) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. به شكۆوه ڕابه‌رى گه‌لى كوردستان و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى هاوه‌ڵانى و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه له كاروانى خه‌باتى پارتى و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستاندا تێكۆشاون و قوربانییان داوه.
به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. له كاروانى به‌رده‌وامى خه‌بات و تێكۆشاندا، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ پارتیمان و هه‌موو دڵسۆزانى كوردستان ده‌خوازم.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا داكۆكى له به‌ها و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه باڵایانه ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتى له‌پێناویاندا دامه‌زرا و ڕابه‌رایه‌تیى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستانى كرد. مایه‌ى شانازییه‌كى گه‌وره‌یه كه له ڕۆژى دامه‌زراندییه‌وه، پارتى پێشه‌نگیى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تییه بۆ گه‌یشتن به ئازادى و سه‌رفرازیى كوردستان و تا سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى به بڕواوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كاتێكدا یادى پیرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى سه‌ره‌كى هه‌یه، ئێستا و بۆ هه‌میشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستانه و به هه‌موو هێز و توانایه‌وه له‌مپێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارتى هه‌میشه شانازى به مێژووى تێكۆشان و قوربانى و ده‌سكه‌وته‌كانییه‌وه ده‌كات و به بڕوا و متمانه‌ى گه‌لى كوردستان، به هیوا و ئومێده‌وه بۆ داهاتوویه‌كى گه‌شتر كار ده‌كات. بۆیه پێویسته هه‌میشه خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه و بره‌و به ئه‌زموونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گیانى نیشتمانى و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
سڵاو و دروود له گیانى پاكى شه‌هیدان
پیرۆز بێت یادى 16ى ئاب
نێچیرڤان بارزانى
2024/8/16
وەڵام بدەوه