Kurdistan Press - بۆ دەوامی مامۆستا و فەرمانبەران بڕیارێک دەرچوو بۆ دەوامی مامۆستا و فەرمانبەران بڕیارێک دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ دەوامی مامۆستا و فەرمانبەران بڕیارێک دەرچوو

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك بۆ رۆژانی دەوامی دەستەی كارگێڕیی قوتابخانەكان دەردەكات و بەرپرسێكی مامۆستایانیش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ 15ی 8ی 2024 دەرچووە ئەوە هاتووە: "بەهۆی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی، دەوامی دەستەی كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن دەخرێتە رۆژانی یەكشەممە و پێنجشەممە."

لای خۆیەوە، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان، راگەیاند: "مانگی حەوت و هەشت ساڵانە بەڕێوەبەر و یاریدەرەكانیان و فەرمانبەرانی ئیدارەی قوتابخانەكان، رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك، بۆ رێكخستنی بایەتی وەرگرتنی قوتابییان و میلاكات و گواستنەوە دەوامی خۆیان دەكەن، بەڵام بەهۆی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم، ئێستا دەوامەكە كراوەتە یەكشەممە و پێنجشەممە."

ئاماژەی بەوەش دا: "لەم دوو رۆژەی هەفتەدا بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەكانیان و نووسەرەكان لەنێو قوتابخانە دەوامی خۆیان دەكەن."

ئەحمەد گەرمیانی، ئاشكراشی كرد، دەوامی ئەو ستافە بۆ كۆمەڵێك ئەركە، گوتیشی: "دەوامەكەیان بۆ وەرگرتنی قوتابییانی تازە و گواستنەوەی قوتابییان و تۆماركردنی نمرەی ساڵی رابردوو، گواستنەوەی مامۆستایان و دانانی بەشەوانەكان و ئامادەسازی بۆ ساڵی خوێندنە."

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ئەوەشی خستە ڕوو، وێرای دەوامكردنیان لە مانگی حەوت و هەشت، بەڵام دەرماڵەی هاتوچۆی بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەكانیان و نووسەرەكان لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەبڕدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا