لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردنی، كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی هەرێمی كوردستان و دەڵێت، "ئەمەریكا لەگەڵتان دەمێنێتەوە".
ئێوارەی چوارشەم 14ی ئاب، لە هەولێری پایتەختی كوردستان، ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و دەستبەكاربوونی ستین بریتنی كونسوڵی نوێ بەڕێوەچوو.
مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕای گەیاند، بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەمەریكا جێتان دەهێڵێت، دڵنیابن ئەمەریكا لەگەڵتان دەمێنێتەوە، ساڵی داهاتوو گەورەترین كونسۆڵگەریی لە هەولێر دەكەینەوە.
ئەم قسانەی كونسوڵی پێشووی ئەمەریكا دوای ئەو دەنگۆیانە هات كە دەڵێن، ئەمەریكا لە عێراق دەكشێتەوە و لە كوردستانیش نامێنێت، بەڵام ئەمەریكا چەندان جار دڵنیایی داوە كە وەك هاوبەشێك لەگەڵ كورد لە كوردستاندا دەمێنێتەوە.
وەڵام بدەوه