نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستێڤ بیتنه‌ر كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌ش و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كونسوڵی پێشووی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
له دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه و هیوایان خواست پرۆسه‌ی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو.
وەڵام بدەوه