Kurdistan Press - پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوەو ڕەشەباش لە ناوچە جیا جیاکان چالاک دەبێتەوە : بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی وەرزی زەریای هیندی و هاتنی تۆپەڵە هەوایه کی گەرمی خەماسینی باکوری ئەفریقی پێشبینی دەکەین سبەی لەهەندێ ناوچەو تایبەت سنوری بادینان و خۆرئاوای هەولێرو موسڵو لەکۆتایی ئەم هەفتەوەش پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرز ببنەوە چەقی ئەم گەرما تاڕادەیەک بەتینە زیاتر پێنج شەمەو هەینیەو سەرەتای هەفتە و بەولاوە تاچەند ڕۆژێک دەکشێتەوە ، هاوکات لەڕۆژانی داهاتوودا خێرایی باکوری خۆرهەڵات ناسراو بەڕەشەبا زیاد دەکات بەهۆی زیاد بوونی جیاوازی پەستانیش لەناوچەکانی باکوری ئێرانو شاخاویە بەرزەکان لەگەڵ ناوچەکانی هەرێم ئەگەری هەیە کۆتایی هەفتەو سەرەتاییەکانی هەفتەی تر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک خێرایی بای باکوری خۆرهەڵات ڕەشەبا زیادبکات و بەخێرایی ٢٠ تا سەروی ٤٠ کم لەسەعاتێکدا لەزۆرینەی ناوچەکان چەقی بایە کە کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەڕۆو دوانیوەڕۆ دەبێت 

وە پێویستە هاوڵاتیان ئەم چەند ڕۆژەی دێتەوە کاتەکانی سەعات یانزەی نیوەڕۆ بۆ چواری عەسر خۆ مەدەنە بەرتیشکی خۆر چونکە تیشکی سەروو  وەنەوشەیی بەرزە لەوکاتەنەدا وە زیانی هەیە بۆ چاو و پێست ئەوانەی دەچنە بەر هەتاویش یان ئیشیان لەدەرەوەیە وا پێویستە عەینەکو چەترو کوڵاو بەکار بێنن یان دەرمانی دژه خۆر .

والله اعلم

#شاڵاوهیدایەت

١٣ - ٨ - ٢٠٢٤ ز

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه