راوێژكارێك له بواری خانووبه‌ره و وه‌به‌رھێنان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر بازار و ئابووری دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر دوو ھه‌نگاوی تریش بنرێت بازاری خانووبه‌ره ده‌چێته قۆناغی تازه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی ئاب، عه‌لی ئیبراهیم راوێژكار له بواری خانووبه‌ره، راگەیاند له‌م كابینه‌یه بڕیاری زۆر گرنگ و ستراتیجی دراوه و بۆ ژێرخانی ئابووری زۆر گرنگه و باشن له‌بواری نیشته‌جێبوون و ئاو و به‌نداوه‌كان و كشت‌وكال و پیشه‌سازی.
روونیشی كرده‌وه كه وه‌رگرتنی زه‌وی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر تاپۆ بكرێت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌و شوێنانه ڕاسته ھه‌ندێك دوورن، به‌ڵام زه‌وییه باشه‌كان حكوومه‌ت بفرۆشێت و خزمه‌تگوزاری بۆ دابین بكات ده‌بیته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ فه‌رمانبه‌ر، بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ھه‌لیكار وه‌گه‌رخستنی بازار ئه‌گه‌ر بانكه‌كان قه‌رزی نیشته‌جێبوون ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و خزمه‌ت گوزاری بگاته ئه‌و شوێنانه.
عه‌لی ئیبراھیم گوتی، ئه‌و بڕیاره سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان جوله‌یه‌كی زۆر باش ده‌خاته بازاری خانوبه‌ره، بۆیه دوای ئه‌و بڕیاره ئێسته دۆخی بازاری خانوبه‌ره به‌گشتی له ھه‌ولێر باشه، جا له‌وه‌ی له ھه‌ولێر له ھه‌ندێك شوێن نرخی زه‌وی له ھه‌ستانه وه‌ك ھه‌شتی حه‌سارۆك و كۆری و پڕۆژه‌كانی ته‌واوكراون.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌گشتی جوله‌ی بازار باشه و بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر گرنگه و كاریگه‌ری باشی دروست كردووه و ئه‌گه‌ر دوو ھه‌نگاوی تر بنرێت و پێدانی قه‌رزی كۆمپانیاكان و بردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنانه بازاری خانوبه‌ره ده‌باته قۆناغێكی تره‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك كارگه به‌كار ده‌كه‌ونه‌وه و ھه‌لی كار زیاد ده‌كات.
وەڵام بدەوه