Kurdistan Press - بەرپرسێکی پارتی ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات بەرپرسێکی پارتی ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی پارتی ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەوەی لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە كراوە، نایاساییە و سەركەوتوو نابێت.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای دەگەیاند، ئەو كۆبوونەوەیەی لەم دواییانە بە ناوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كرا لە هۆتێل رەشیدی شاری بەغدا، پاش ئەوەی دوو لە ئەندامانی پێكهاتەی عەرەبی سوننە لە هاوپەیمانیی سیادە و تەقەدوم چوونە پاڵ هاوپەیمانێتییەكەی (یەكێتی و بابلیون)، كارێكە بە شەو ڕێكخراوە و یاسایی نییە و سەركەوتوو نابێت، چونكە ”كەركووك عێراقێكی بچووككراوەیە، فەرمانڕەوایی ناكرێت و ئیدارە نادرێت تەنیا لە ڕێگەی سازان و هاوسەنگی و هاوبەشیی پێكهاتە سەرەكییەكانی نەبێت بە توركمانیشەوە.“

جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا كراوە، لەەوەی دوو ئەندام چوونەتە پاڵ هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و بابلیون، ”لەپێناو بڕێك دۆلاری پیس بووە، لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی كەركووكییەكان و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئەو پارێزگایەی لەسەر دڵی هەموومان ئازیزە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه