به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر مژده‌یه‌كی تری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ته‌واوبوونی به‌نداوی گۆمه‌سپان وا ده‌كات كێشه‌ی كه‌مئاوی له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر نه‌مێنێت.
ڕابه‌ر حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوت: "ته‌واوبوونی به‌نداوه‌كه وا ده‌كات كێشه‌ی كه‌مئاوی له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر نه‌مێنێت و پێداویستیی ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكات."
كاركردن له پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان به‌رده‌وامه، به ته‌واوبوونیشی ڕۆڵێكی گرنگ له پاراستنی سامانی ئاو، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها كه‌رتی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌ش ده‌بووژێنێته‌وه.
تێچووی دروستكردنی ئه‌و به‌نداوه 95 ملیار دیناره، به‌رزییه‌كه‌ی 70 مه‌تر و درێژییه‌كه‌شی 512 مه‌تر و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 6 ملیۆن و 120 هه‌زار مه‌تر دووجا ده‌بێت. وه‌كوو پرۆسه‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش، كۆنكرێتی جۆری ئارسیسی له پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌دا به‌كار هاتووه.
وەڵام بدەوه