فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی بڵاوی کردەوە: "رۆژی 10/8/2024، لە هۆتێل رەشید لە شاری بەغدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە بە ناوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لێرەدا بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین ئێمەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو کۆبوونەوە نەبووینەو ئاگادار نەکراوینەتەوە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن."
ئەوەش خراوەتە روو: "ئەمەش پێچەوانەی مادەی 7 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی هەموارکراوە، بۆیە رێکارەکانی گرێدانی ئەو دانیشتنە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدەین و داوا دەکەین پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و حکوومەتی خۆجێی بەشێوەیەکی یاسایی بەرێوەبچێت."


وەڵام بدەوه