Kurdistan Press - گەرمایەکی زۆر بەھێز بەڕێوەیە گەرمایەکی زۆر بەھێز بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمایەکی زۆر بەھێز بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە دوو شەپۆلی دیکەی گەرمای بەهێز و تاقەت پڕوکێنەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی دیکەی گەرمای بەهێز و تاقەت پڕوکێنەر تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوه بەپلەکانی گەرما 4-7 پلەی سیلیزی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە."

روونیشی کردووەتەوە: "لە ناوچەکانی باشووری عێراق لە بەسڕا، ناسڕیە، عەماڕه، نەجەف و کەربەلا پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات و دەگاتە نیوەی کوڵان، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە نێوانی 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی."

ئاماژەشی بەوە داوە: "بەهۆی بەرزی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بوونی شێ ڕێژەیی لەهەوادا لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆکاتی عەسر تیشکی خۆر ستوون دەبێت هەست بەگەرمایەکی تاقەت پڕوکێنەر و بێزارکەر دەکرێت باشتر وایە هاووڵاتیان لەم کاتەندا نەچنە دەرەوە بۆ خۆپارێزییان لە کاریگەری تیشکی زیان بەخش کڵاو و چاویلکە و چەتر بەکاربهێنن."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشی گەیاندووە: "شەپۆلی یەکەم لە ڕۆژی چوارشەممەوە 14/8/2024 دەستپێدەکات و تاوەکوو 17/8/2024 بەردەوام دەبێت، شەپۆلی دووەمیش لە 20/8/2024 دەستپێدەکات تاوەکوو 23/8/2024 بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق 52 پلەی سیلیزی تێپە ڕدەکات."

ئەوەشی خستووەتە روو: "کاریگەری هەردوو شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە هەیە و دواتر لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا