Kurdistan Press - جۆ بایدن: بەلای ئەمریکاوە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو گرنگە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە جۆ بایدن: بەلای ئەمریکاوە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو گرنگە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جۆ بایدن: بەلای ئەمریکاوە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو گرنگە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا ئەمریکا و موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری جەددەی سعوودیە لە پەراوێزی لووتکەی جەددە کۆبوونەوە. دوابەدوای کۆبوونەوەکە هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشیی دوولایەنی بەهێز لەنێوان ئەمریکا و عێراق، ئەمەش بەپێی چوارچێوەی ستراتیجی و بەردەوامیی بە هەماهەنگی ئەمنی لەپێناو زامنکردنی سەرلەنوێ نەگەڕانەوەی "داعش".

هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە، لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق و رێزگرتن بێت لە دیموکراسی و سەربەخۆیی عێراق. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر ئەو گرنگییەی کە ئەمریکا بایەخی پێدەدات بە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا