بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، لە لایەن دانیشتوانی گوندی (قامیش)، بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت ئاگادار کرایەوە له بوونی ئاگرێك لە سنورەکەیان، دەستبەجێ مەفرەزەیەكیان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری ئاگر کوژێنەوەی قەزای ماوەت و دانیشتوانی گوندی قامیش توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان و ٤٠ دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتیان سووتان و هۆکاری كهوتنهوهی ئاگرهكه نەزانراوە.
وەڵام بدەوه