Kurdistan Press - شێخێکی فێڵباز دەستگیرکرا شێخێکی فێڵباز دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شێخێکی فێڵباز دەستگیرکرا

ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکی فێڵباز دەستگیرکراوە کە لەڕێگەی جادوو فێڵی لە خەڵک کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران راگەیاند دوای هەبوونی زانیاری لەسەر کەسێکی فێڵباز بە ناونیشانی (سحر و جادووی شێخ هاڕوون بەگرێنتی)، ناوبراو لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندز بە ناوی جادوو و نووشتە دێتە سنوورەکە و فێڵ لە خەڵک دەکات. لەلایەن کارمەندانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمەی چاودێریکردن، توانراوە کەسێک بە ناوی (ن. ع.س) دەستگیر بکرێت. تۆمەتبار دانیناوە بەوەی کە خۆی وەک شێخ ناساندووە، ئەکاونتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپچات و تیکتۆک بە ناوی (شێخ هاڕوون )داناوە، ماوەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵک دەکات. شێخ هاڕوون  بەمەبەستی وەرگرتنی پارە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان جادووی کردووە. هەروەها جادووکەرەکە فێڵی لە زۆر لە خەڵکی شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه