Kurdistan Press - پارتی ھەڵوێستی خۆی راگەیاند پارتی ھەڵوێستی خۆی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی ھەڵوێستی خۆی راگەیاند

بڕیارە ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا، بەهەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی پارێزگاری دیالە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ دەبێتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و جێگرەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگار و جێگرەكەی دێنە هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئاب، حەسەن مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ڕاگەیاند، ئێمە نە بەشێوەیەكی یاسایی و نە بەشێوەیەكی فەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، چ لە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا و چ لە دەرەوەی باڵەخانەی پارێزگای كەركووك.

بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستە لە نێوان لایەنە كوردییەكان هیچ رێككەوتنێك نەكراوە، بەڵام یەكێتی ژێربەژێر ڕێككەوتنی لەگەڵ لە عەرەبەكان كردووە.

ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە بەپێی ئەو كاتەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاری كردبوو، پێویستە پێش 11ی ئاب، پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بێنە هەڵبژاردن.

باس لەوەش دەكرێت یەكێتی رازی بووە یەك ساڵ پارێزگار وەربگرێت سێ‌ ساڵەكەی تر بۆ عەرەب و توركمان بێت، بەمەیش بە یەكجاری ئەو شارەی رادەستی عێراق و عەرەب كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه