Kurdistan Press - ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌

ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین. 

لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵیكردن بگیرێت. 

لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و  پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

2024/8/9

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه