Kurdistan Press - لە ھەولێر پرۆژەیەکی گرنگ کەوتە کار لە ھەولێر پرۆژەیەکی گرنگ کەوتە کار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ھەولێر پرۆژەیەکی گرنگ کەوتە کار

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ قۆناغی تێستی دەست پێكردووە و لە قۆناغی یەكەمدا ئاو دەگاتە بەشێكی گەڕەكەكانی هەولێر و دواتر قۆناغ بە قۆناغ هەموو گەڕەكەكان ئاوی پێدەگات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 8ی 2024، ئاری ئەحمه‌د، بڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: ئەمشەو پرۆژەکانی ئاوی ئیفراز سێ چاکسازییەکانی تەواو بوو، قۆناغی تێست دەستی پێکردووە و لە پێنج پەمپ، پەمپێک کار دەکات و پاشان قۆناغ قۆناغ پەمپەکان دەکەونەوە کار.

ئەوەشی خستە ڕوو: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەیانی ئاو دەگاتەوە بەشێکی گەڕەكەكان و دواتر هەموو گەڕەکەکانی هەولێر ئاویان پێدەگات.

پڕۆژەكانی ئاوی ئیفراز، كە سەرچاوەكەی زێی گەورەیە بەشی زۆر و سەرەكی ئاوی هەولێر دابین، بەڵام لە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەوە، بەهۆی چاکسازی و زیاترکردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراس سێ، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەکار كەوتبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا