ئەمڕۆ (۷/۸/۲٠۲٤)جەنابی سەرۆک بارزانی لەکوبوونەوەیەکی تایبەت دا داکوکی و پێداگری لەسەر ئەو پرەنسیپانە کردەوە کە لەسیاسەتی پارتیدا وەکو بنەمایەکی نەگۆڕو چەسپاو جێگیرکراون و لەهەموو هەلۆمەرجێکیشدا لەسەریان دەوەستێت و کار بۆ پاراستنیان دەکات.بەپێویستم زانی لەخوارەوە بەکورتی ئاماژەیان پێ بکەم.
یەکەم : من ڕشتنی خوێنی کورد بەدەستی کوردم تەحریم کردووەو تا ماوم ڕێگا نادەم جارێکی دیکە خوێنی کورد بەدەستی کورد ب ڕژێت.
دووەم : هەر کەس و لایەنێک هەولی جیاکاری و دوو بەرەکی لەنێوان شار یان ناوچە یان پێکهاتەکانی کوردستان بدات ، بەتووندی ڕووبەرووی دەبینەوەو وەکو خائین و نیشتمان فرۆشێک سزای دەدەین.
سێیەم :پارتی هەمیشە لەگەل هەلبژاردن دا بووە، بویە هەموو هەولێکمان بۆ ئەوە بووە هەلبژاردنی داهاتوو پاک و بێ گەرد بێت و دوور بێت لەدەست تێوەردانی هەموو لایەک، بۆ ئێمە گرنگ نیە پارتی چەند کورسی دێنێت ، گرنگ ئەوەیە لەهەموو ڕوویەکەوە هەلبژاردنێکی سەرکەتوو بۆ کوردستان ئەنجام بدەین ، چونکە لای من کوردستان لەسەروی هەموو شتێکە.
چوارەم : لەپێناو یەکخستنی نێو مالی کورد دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین و دەرگای پارتی کراوەیە ، بەمەرجێک ئەو لایەنە پابەندی پاراستنی قەوارەی فیدرالی و دەستکەوتەکانی کوردستان بێت ، پابەندی بنەماکانی دیموکراسی بێت و ڕێز لەئیرادەی کوردستانیان بگرێت ، کار بۆ پاراستنی بەها مرۆڤایەتیەکان و فەرهەنگی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بکات لەناو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دا.
پێنجەم : هەمیشە بڕوامان وابووە کە پابەند بوون و ڕێزگرتن لەدەستور باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەر کردنی هەموو ئەو کێشانەی کە لەنێوان بەغداو هەولێردا هەن.
سیامەند سێلکی
وەڵام بدەوه