به‌ياننامه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كانى گوندى حه‌سه‌ن شام
له‌سه‌ر فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێزدار (مه‌سرور بارزانى)، قۆناغى سێيه‌مى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ده‌ڤه‌رى حه‌سه‌ن شام/ خازر جێبه‌جێده‌كرێت. له‌م قۆناغه‌شدا (266) خێزان کە (107)یان له كه‌مپه‌كانى ئاوارەکان لە هه‌رێمى كوردستان و (159) له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان دەژین، به‌شێوه‌يه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان لە گوندى حه‌سه‌ن شام.
ئەو خانەوادانە لە دوای هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و چەندین ساڵە سەربەرزانە لە كەمپەكانی ئاوارەکان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێ ده‌ژين و حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌پێى توانا هه‌موو خزمه‌تگوزارى و پێداويستيیە سەرەکییەکانی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م كردبوو. بە هۆی ئەوەی گوندەکانیان لە ژێردەستی داعش ژێرخانی ئابورى داڕمابوو، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی ژیانکردنی لەناو چوو بوون، گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان پێویستی بە پاڵپشتی حکومەتی ئیتیحادی و بڕیاری ئارەزوومەندانەی خۆیان هەبووە و هەیە. لەم چوارچێوەیەدا، له قۆناغى ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەکی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی (271) خێزانى دیکەی ئاواره‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه کردووە و گه‌ڕاونه‌تەوه بۆ زێدی خۆیان.
لە دوای گەڕانەوەی ئەو خێزانانە، جارێکی دیکە داوا له دامه‌زراوه ئيتحادييه‌كان ده‌كه‌ين كه هه‌نگاوى كردارى بۆ فه‌راهه‌م كردنى خزمه‌تگوزارييه بنه‌ڕه‌تيیه‌كان بۆ سنوره‌كه ده‌ستپێبكه‌ن، تا ئەوانەی گەڕاونەتەوە ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین و بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە جارێکی دیکە ئاوارە نەبنەوە. هەروەها دابینکردنی ئەمنیەت و خزمەتگوزاری گشتی زەمینە بۆ گەڕانەوەی زیاتری ئارەزوومەندانە خۆش دەکات.
لەم سۆنگەیەوە جەخت لەوە دەکەین کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت له پشتيوانيكردنى سياسه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانەی هەموو ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
وەڵام بدەوه