ەمڕۆ ڕێکەوتی (١٥-٧-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی (نهاد سعید مصطفی) و (اخلاص فاضل خورشید) بە چەقۆ کوژراون.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵیان و ناوبراوی یەکەم بەچەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات وە چەقۆکە بەر ڕانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لەشوێنی ڕووداو هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، تەرمەکان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو
وەڵام بدەوه