دوای بڕیارەکەی پارێزگای هەولێر لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، قایمقامیەتی هەولێر هەڵمەتەکەی دەستپێکرد و چەند پاڵاوگەکی داخست.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی. پارێزگای هەولێر ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی. نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ڕاگەیاند: هەڵمەتەکەیان دەستیپێکردووە و لە سنووری قەزای ناوەندی هەولێر سێ پاڵاوگە لە ناحیەی شەمامک هەبوو بەیەکجاری هەر سێکیان داخران. زیاتر گوتی هەموو قایمقامیەتەکان ئاگادارکراونەتەوە دەبێت بە زووترین کات دەستبکەن بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان،
پارێزگاری هەولێر دوێنێ یەکشەممە 04-08-2024 ڕایگەیاند: 138 پاڵاوگەی نایاسایی لەسنووری پارێزگاکە هەن و دەبێت بە زووترین کات هەموویان دابخرێن.
وەڵام بدەوه