فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووکیان تاوتوێ کرد. ئێوارهی ئەمرۆ، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و دواهەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان تاوتوێکرد. لەو بارەیەوە حەسەن مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت سەرجەم پێکهاتەکان بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی كهركوك بکەن و هیچ پێکهاتەیەک پشتگوێ نەخرێت. گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە دەبێت پەلە بکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تاوەکو بتواندرێت پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک دیاری بکرێت. شیاوی باسه سوودانی لهگهڵ ههموو لایهنه براوهكانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك به جیا كۆبووهتهوه بۆ لێك نزیك كردنهوهی لایهنهكان له پێكهێنانی حكومهتی خۆجێیی پارێزگاكه.

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه