بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بە خێرایی دەست بە پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێردا كراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە، كە بڕیارە زۆر زووتر لە وادەی خۆیدا نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە تەواو ببێت، لەو بارەوە دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕی قەیسەری خۆشحاڵی خۆیان بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان دەردەبڕن، كە كارەكان زۆر پەلەی تێدا دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی8ی2024، هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، به‌یاوه‌ری مەسعود كاره‌ش، جێگری پارێزگار، یاریده‌ده‌ری پارێزگار، قایمقامیی قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، سه‌ردانی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان كرد و له نزیكه‌وه چاودێری پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر بوون.
شارەوانیی هەولێر جەختی كردووەتەوە، له پاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یەندرا، كه به‌م نزیكانه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ئاماژە بەوەش كراوە: "له میانەی سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگار و شارەوانیدا، له‌گه‌ل كاسبكارانی قه‌یسه‌ری گفتوگۆیان كرد و ئه‌وان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران زۆر به په‌رۆشه و به‌په‌له پڕۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ده‌ستپێكرد و به‌ڵێنی هاوكاری كردنیانی داوه، هاوكات سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد، كه چه‌ندین جار به‌سه‌ری كردوونه‌ته‌وه و و خه‌می خه‌ڵكه كاسبكاره‌كانی به‌خه‌می خۆی زانیوه و له‌و پێناوه‌شدا كاری جدی بۆ ئه‌نجامداون ."
شارەوانیی هەولێر ڕوونیشی كردووەتەوە: "به فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر خێرا ده‌ستی پێكرد و گوژمه‌ی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بڕیاریشه زووتر له‌و ماوه‌یەی بۆی دیاریكراوه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕەكە ته‌واو بێت."
وەڵام بدەوه