Kurdistan Press - پلەکانی گەرما دادەبەزن پلەکانی گەرما دادەبەزن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما دادەبەزن

شارەزایەكی كەشناسی رای گەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ شەو لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێت.

ئەمڕۆ شەممە،  سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی، راگەیاند، لە پێنجی ئابی ئەمساڵ ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ ناو شەو، ئەمەیش مانای فێنكبوونی شەوە.

زیاتر گوتی، ئەو ئەستێرەیە لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێ، ئەم ئەستێرەیە بە تیشكێكی درەوشاوەی جوان وەك كریستاڵ دەردەكەوێت، لە كاتی دوای بانگی بەیانی و نیشانەیەكە بۆ هاتنی شەوانەی فێنك و ساردە.

روونی كردەوە، دوای دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، دەچێتە ناو تاریكی شەوی پێش بەیان دەبینرێت، هەست بەفێنكی ساردی دەكرێت كە پێی دەڵێن؛ گەلاوێژ كەوتووە شەو فێنكە و ساردە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەكە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەكان وەك ترێ و هەنجیر و چەندان میوەی تر.

بەگوتەی ئەو شارەزایە، سووڕی ئەم ئەستێرەیەی گەلاوێژ شەش مانگ دەمێنێتەوە لە شەو تا سێی شوباتی 2025، نیشانەكانی بریتین لە متبوونی گەشەی زیندەوەران بەرەو سڕبوونی درختەكان و هەندێك لە ڕووكەكان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه