سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک و پۆستە ئیدارییەکان، سبەی شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرسێ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە.
نۆ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک، لایەنە براوەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بڕیاربوو دوێنێ نۆ ئەندامی ئەنجوومەن بەبێ بانگەوازی کۆبوونەوە لەلایەن ڕاکان جبووری کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا. سبەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەجیا لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ فراکسیۆنی بابلیۆن، ئەمەش لە پێناو ئەوەدایە کە بە جیا گوێ لە داواکاری هەردوو لا بگیرێت.
سبەی کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی، ئێوارەکەی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی و بابلیۆن کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە گوێ لە داواکاری لایەنەکان بگیرێت سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک.
وەڵام بدەوه