Kurdistan Press - كاره‌بای نیشتمانی قه‌زای خه‌بات چاككرایه‌وه‌ كاره‌بای نیشتمانی قه‌زای خه‌بات چاككرایه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كاره‌بای نیشتمانی قه‌زای خه‌بات چاككرایه‌وه‌

قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی چاكبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی قه‌زاكه‌یانی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ كاره‌بای نیشتمانی له‌ قه‌زاكه‌ بڕابوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات هاتووه‌: شەوی رابردوو لە دوای کاتژمێر 10ی شەوەوە، گرفتی ھونەری لە کارەبای نیشتیمانیی قەزای خەبات رووی دا و بەم ھۆیەوە کارەبای نیشتیمانی لە قەزای خەبات پچڕا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ھەر لەگەڵ دروستبوونی گرفتە ھونەرییەکە، تیمەکانی قایمقامییەت و کارەبای خەبات و تیمی کارەبای ھەولێر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی دیکە دەستبەجێ لەژێر چاودێریی کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات ھاتنەسەرھێڵ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو و تا ئێستا سەرجەم تیمەکان لە کاری بەردەوامدابوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای دەستنیشانکردنی گرفتەکە، توانرا چارەسەر بکرێت و لە کاتی ئێستادا کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی قەزاکە گەڕێنراوەتەوە.

قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتییان و ماندوێتیی تیمەکانی کارەبا لە خەبات و ھەولێر و تیمەکانی دیکە كرد کە بەدرێژایی زیاتر لە 12 کاتژمێر بێوچان کاریان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە کرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه