Kurdistan Press - بڕیاری نوێ بۆ مووچەخۆران دەرچوو بڕیاری نوێ بۆ مووچەخۆران دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ بۆ مووچەخۆران دەرچوو

بەرپرسێکی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ تۆمارکردنی فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتری و ئامادەکردنی لیستی مووچە بەپێی بایۆمەتری، چەند بڕیارێک دەرچووە، دەشڵێت: "پێویستە هەموو مووچەخۆرێک بایۆمەتری بکات."

د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون، لە حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگەیاند: "پڕۆسەی بایۆمەتری بەردەوام بووە و پێویستە هەموو موچەخۆرێک بایۆمەتری بکات، بڕیارێک دەرچووە، کە لەو مانگەدا خێراتر بکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، بڕیار دراوە پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری تەواو بکرێت، گوتیشی: "فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری راسپێردراوە، بەپێی تیمەکانی تۆمار لە شار و شارۆچەکان، لە ماوەیەکی کورتدا ئەم پرۆسەیە تەواو بکەن."

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ڕوونی کردەوە، زۆربەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بایۆمەترییان کردووە ئەوەی ماوە تەواو دەکرێت، گوتیشی: "بڕیاریش دراوە هەر مووچەخۆرێک تۆمار نەکرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت، ئاسانکاریی بۆ بکرێت بۆ تۆمارکردنی."

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو: "لێژنەی باڵای بایۆمەتری هەموو وەزارەت و دامەزراوە و دەستە و فەرمانگەکان و یەکە ژمێریارییەکانی راسپارد، کە هەماهەنگیی زیاتریان هەبێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی لیستی مووچە خێراتر و بێ کەموکوڕی ئامادە بکرێت و میلاک و لیستی مووچەی مووچەخۆرانییش بە پشتبەستن بە تۆماری بایۆمەتری ئامادە بکرێت و گرفتەکان چارەسەر بکرێن."

پێشتر ڕۆژی 29ی7ی 2024، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "ڕۆژی 28ی7ی2024، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار كرانەوە، بۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەترییان هەبێت و لە لیستی مووچە UPN بنووسرێت و كۆدی دووبارە لە لیستی مووچەدا بەكار نەهێنن، چونكە ئەو دووبارەكردنەوەیە لای وەزارەتی دارایی عێراق بەدیار دەكەوێت و ئەوان، واتا دارایی عێراق ئاگاداریان كردووینەتەوە، هەر كەسێك بایۆمەتریی نەبێت، یان كۆدی بایۆمەترییەكەی دووبارە بێت، یاخود ناوی دووبارە بێـت و هەر هەڵەیەك هەبێت، ئەوا مووچەی خەرج ناكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا