Kurdistan Press - بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/8/2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرد، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین، یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ڕۆژی 28ی تەممووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێ،  كە ئامانج لێی چاسەرەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە، بەم ڕێكارەش دەتوانرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا