سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و هیوای خواست له كۆبوونه‌وه‌كاندا مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان له عێراقی فیدڕال دانیان پێدابنرێت و بپارێزرێن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویه‌تی "پێشوازییه‌كی گه‌رم له سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هیودارام له گفتوگۆكاندا قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیر نه‌كرێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " هیوادارم مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان له عێراقی فیدڕال دانیان پێدابنرێت و بپارێزرێن".
جێی باسه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووه‌وه گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه و دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسڕائیل و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی بگاته وڵاتی سعوودییه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بكات به به‌شداری سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و عێراق و میسڕ و ئوردن.
وەڵام بدەوه