ڕۆژی یەكشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری کرد بۆ کۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی محەمەد کەسنەزانی برای.
رۆژی 28ـی تەمووزی 2024، سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەیەکدا بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رای گەیاند: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی غاندی شێخ محەمەد کەریمی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
وەڵام بدەوه