ژنێکی زیندانی لە زیندانەکانی سلێمانی ھەڵات
ئەمڕۆ یەک شەممە 28/7/2024، ژنێکی سزادراو لەنێو گرتووخانەی چاکسازیی ژنان لە سلێمانی ھەڵھاتووە و تاوەکوو ئێستا ھێزە ئەمنیەکان نەیاتوانیوە ئافرتە سزادراوەکە بدۆزنەوە.
فوئاد جەزا، بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنانی سلێمانی ڕایگەیاند: "ژنێکی زیندانی لە زیندانەکانمان ڕایکردووە، بەڵام بەھۆی سەرقاڵیمان بە ڕووداوەکەوە جارێ ھیچ شتێکمان لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە لەبەردەستدا نیە."
ھێزێکی ئەمنی چوونەتە چاکسازیی ژنانی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە ئەو ژنەی زیندانی بووە و ڕایکردووە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە بدۆزرێتەوە.
وەڵام بدەوه