پاڵپشت به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ته‌مووز، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕای گه‌یاند: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی كرد و ڕایسپاردووین بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت به پێدانی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ڵگری كارتی زانیاریی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، نووسراومان ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه و داوده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشت به ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیران، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به پێدانی فۆرمی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ڵگری كارتی زانیاریی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌ستوور و ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، له‌گه‌ڵ لیستی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه و داوده‌زگاكانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت به‌رز بكرێته‌وه و دواتر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، شوێنی وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ له نزیكترین شوێنی نیشته‌جێبوون یان بوونی زه‌ویی به‌رده‌ست ده‌ستنیشان ده‌كات.
وەڵام بدەوه