Kurdistan Press - کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت

لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت، کەسێکی دیکەش بریندار دەکات. دوێنێ ئێوارە کارمەندێکی کۆماندۆ لە بازاڕی لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی چایخانەیەک دەکات و لەگەڵ چایچییەکە دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەڵام بەبێ شەڕ کۆتایی دێت، ئەمشەویش لە هەمان شوێن جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروست بووە و تەقەکردنی تێکەوتووە. کارمەندەکەی کۆماندۆ تەقەی لە چایچییەکە کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، کەسێکی دیکەی مەدەنیش بەسووکی بە فیشەک بریندار بووە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بۆ ئاڤا نیوز، ڕایگەیاند تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزی کۆماندۆ کە هێزێکی سەربازیی تایبەتە، رگەیاند: "کارمەندێکی ئەوان لەنێو لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕین کەسێکی بە فیشەک کوشتووە، لەلایەن هێزی کۆماندۆ دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئاسایش کراوە".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا