Kurdistan Press - گەندەلڵییەکی گەورە ئاشکرا دەبێت گەندەلڵییەکی گەورە ئاشکرا دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەندەلڵییەکی گەورە ئاشکرا دەبێت

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای دەکات،  بە چوار قۆناغ لە کڕینی پێداویستی پزیشکی، کڕینی ئامێری کیمیایی و  واژۆکردنی گرێبەست بە پێچەوانەی ڕێنمایییەکان، زیاتر لە 445 ملیۆن دینار  لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ون بووە. دیاردەی گەندەڵی لە عێراق جۆراوجۆرە، سەرجەم کەرتەکانی گرتووەتەوە و بەردەوام لە زیادبووندایە، بەهەدەردان و بردنی پارەش لە گرێبەستەکان یەکێکە لە گەندەڵییە دیارەکان. دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بە گەندەڵییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک بۆ دابینکردنی 10 ئامێری تایبەت بە نەشتەرگەری نازوور، گرێبەستێکی بە بڕی 287 ملیۆن و 500 هەزار دینار کردووە، لە کاتێکدا جۆری ئامێرەکان لە خراپترینەکانن".  بەپێچەوانەی ڕێنماییەکان گرێبەستێکی دیکەی بە بڕی 63 ملیۆن دینار کردووە. هەروەکا لەکاتێکدا 88 ملیۆن دینار بۆ کڕینی ئامێری کیمیایی تەرخان کراوە، لیژنەیەک ڕاسپێردراوە جارێکی دیکە ئامێرەکە لە کۆمپانیایەکی دیکە بکڕن. دەستکاری پسوولەی پێداویستیی پزیشکی لە تەندروستیی حەویجە کراوە و حەوت هەزار و 900 پارچە کراوەتە 79 هەزار پارچە لە پێدوایستییەکان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه