Kurdistan Press - ئەم کەسانە هیچ جۆرە باجێک نادەن ئەم کەسانە هیچ جۆرە باجێک نادەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم کەسانە هیچ جۆرە باجێک نادەن

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە باجێک لەو پیشەوەرانە وەرناگیرێت کە یەک سەرچاوەی داهاتی سنوورداریان هەیە.

ڕۆژی 23-7-2024، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، چوار جۆر باج لە هەرێمی کوردستان هەڵگیران، ئەوانیش باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەمونخانە و نانەواخانەکان و زەوییە بەتاڵەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەو پیشەوەرانەی یەک سەرچاوەی داهاتی سنوورداریان هەیە، هیچ جۆرە باجێک نادەن، وەک: سەرتاشخانە، نانەواخانە، شوێنی چاککردنەوەی مۆبایل، شوێنی فرۆشتنی پەلەوەر و هاوشێوەکانیان.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چوار باجەکە تاوەکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەموارکردنەوەی یاسای باج ڕادەگیرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا