گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، له هه‌ولێر جگه له دروستكردنی دوو شار بۆ كرێنشینان، بڕیاره هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیش بۆ كرستیانه‌كان دروست بكرێت، كه ئێسته له قۆناغی پێدانی پڕۆژه‌كه‌ن به وه‌به‌رهێنه‌ر.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، راگەیاند، له شاری هه‌ولێر دوو شوێن دیاریكراون بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان له "باغی مناره" و باكوری رۆژئاوای ھه‌ولێر دروست ده‌كرێن و هه‌نگاوی باش نراوه، بۆیه ئێسته خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ن كه وه‌به‌رهێنه‌ر پێشكه‌شیان كردووه، هه‌ركاتێك گه‌یشتنه ئه‌نجام ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، هه‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیش بۆ كرستیانه‌كان به هه‌مانشێوه له عه‌نكاوه دروست ده‌كرێن، بۆیه ھه‌نگاوی زۆر باش نراوه و ته‌نیا ماوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكرێت و دواتریش خه‌ڵكی ھه‌ژار و كرێنشین سوودی لێ وه‌ربگرن .
به گوته‌ی ئاكره‌یی، نه‌ك ته‌نیا له هه‌ولێر له شاره‌كانی تریش هه‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێت و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، بۆیه بڕیاره ئه‌و پڕۆژانه‌ش بدرێنه ئه‌و وه‌به‌رھێنه‌رانه‌ى به كوالیتیه‌كی به‌رز و نرخێكی هه‌رزان له‌گه‌ڵ داهاتی خه‌ڵكی خۆمان بگونجێت، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی، به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به قیست بۆ كرێنشین و هه‌ژاران به‌رده‌وام ده‌بێت، تا یه‌ك كرێنشین هه‌بێت ئه‌ویش به قۆناغ ده‌بێت، بۆیه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەڵام بدەوه